Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌ له‌باره‌ی پێشێلكاری سه‌رمسوڵمانانی میانمار كۆده‌كاته‌وه‌


په‌یام 

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بوزیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاتی‌ میانماره‌وه‌ له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر مسوڵمانانی‌ بۆرما.

به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌ بڕیاره‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ په‌سند كراوه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری پێكهێنانی "میكانیزمێكی سه‌ربه‌خۆ"ی به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌ له‌باره‌ی ئه‌و پێشیڵكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر موسڵمانه‌كانی ئاراكان له‌ میانمار ئه‌نجام ده‌درێ، ده‌ركرد. 

له‌ 39یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كه‌ له‌ نووسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامه‌، پڕۆژه‌ یاسایه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌ پێشێڵكردنی مافه‌كانی موسڵمانانی ئاراكان و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ له‌ میانمار به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی 35 ئه‌ندام قبوڵكرا. 

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌رسێ وڵاتی چین، فلیپین و بوروندی ده‌نگیان له‌ دژی پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌ دا. 

له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌ورووپا و رێكخستنی هاریكاری ئیسلامی پێشكه‌شكرابوو، بڕیاردرا "میكانیزمێكی سه‌ربه‌خۆ" پێكبهێنرێ، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌ له‌باره‌ی ئه‌و پێشیڵكاریانه‌ی كه‌ له‌ وه‌ته‌ی ساڵی 2011 رووبه‌ڕووی موسڵمانه‌كانی ئاراكان بووه‌ته‌وه‌. 

339 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2018

بابەتی زیاتر