Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا كاره‌كانی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌سره‌ راگرت


په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی پۆمپیۆ سه‌باره‌ت كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ ده‌ركرد.

ناوێرت باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پۆمپیۆ بڕیاریداوه‌ له‌ بینای كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ چیدیكه‌ خزمه‌ت پێشكه‌ش نه‌كرێت و، رایگه‌یاند: "باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی ته‌واو به‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌ی به‌سره‌ن".

هه‌روه‌ها ناوێرت باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی كردنی گه‌لی عێراق له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌.

هاوكات پۆمپیۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ر هێرشێك بكرێته‌ سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌وا ئێران بە به‌رپرسیار ده‌زانن لێی.
.

290 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر