Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا سیستمی به‌رگری موشه‌كی S300ـی راده‌ستی سوریا كرد


په‌یام

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی سیستمێكی به‌رگری مووشه‌كی ئێس 300 به‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ده‌ستیپێكردووه‌.

وتیشی: ڕوسیا هۆشداریداوه‌ به‌ وڵاتانی رۆژئاوا له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ شكستپێهێنانی پرۆسه‌ی ئاستانه‌ و كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  تاوه‌كو كوتای به‌ شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌ی سوریا  بهێنرێت. 

هه‌رله‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا سێرگی لاڤرۆڤ جه‌ختیشیكرده‌وه‌: بۆ سه‌لامه‌تی و ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانیانیان له‌ سوریا ، ئه‌وان هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر. 

دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێڵ 20 ی ڕوسی به‌هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن سوپای ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا، دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سێرغی شویگو وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند، كه‌ ولاَته‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سیستمێكی مووشه‌كی ئێس 300 ڕاده‌ستی دیمه‌شق ده‌كات.

539 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر