Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.. له‌هەر هه‌شت كه‌س، كه‌سێك به‌جه‌ڵته‌ی دڵ گیان له‌ده‌ستده‌دات


په‌یام 

ساڵانه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌شت كه‌س كه‌سێك به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ ه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌ورووپا (Eurostat)، به‌بۆنه‌ی "رۆژی جیهان دڵ" چه‌ند زانیاریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌سه‌دا 12ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ وڵاتی لیتوانیا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 38 خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی مردنه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ، دوای ئه‌و لاتڤیا دێت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 29 و، پاشانیش سلۆڤاكیا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 27.

هاوكات ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی مردنیان تێدا رووده‌دات به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 6 فه‌ڕه‌نسا و هۆڵەندان.

هه‌ر به‌ پێێ ئاماره‌كان رێژه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن زیاتره‌ له‌ ئافره‌تان به‌جۆرێك رێژه‌ی پیاوان له‌سه‌دا 53یه‌ كه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ئافره‌تاندا له‌سه‌دا 47 ه‌. 

489 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر