Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی ئه‌و فرۆكه‌ سه‌ربازیه‌ی له‌ خورماتوو كه‌وته‌خواره‌وه‌


په‌یام 

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:40 خوله‌ك فڕۆکەیه‌كی سه‌ربازی عێراقی به‌ شه‌ش سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ نێوان خورماتوو و كفری كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌ و سه‌رنشینه‌كانی رزگاریان بووه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، فڕۆكه‌كه‌ شەش سەرنشینی تێدا بووە جلی شینیان لەبەردابووە و سەلامەتن، ئێستاش ھێزەکانی پۆلیسی سلیمان بەگ و ھێزی سوپای عیراق، گەمارۆی ناوچەکەیان داوە".

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ فڕۆکەکە تایبه‌ته‌ به‌ مەشقکردن و بەمەبەستی راهێنانی فڕۆکەوانی تازە، لە کەرکووکەوە هه‌ڵفڕیوه‌ وسەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە سەرقاڵی مەشقی فڕۆکەوانی بوونە. 

ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ فڕۆکەكه‌ له‌ جۆری فانتۆم ه‌ كه‌  شەش سەربازی کۆلێژی فڕۆکەوانی عێراقی هەڵگرتبوو و لەناوچەیه‌ك لە خورماتوو كه‌ نزیکی پێگەکانی داعشه‌ لە چیای غەرە کەوتووەتە خواره‌وه‌. 

767 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر