Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران .. ٢٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحوولی ساختەوە گیانیان لەدەستدا


په‌یام 

ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگای هورمزگانی ئێران بەهۆی خواردنەوەی کحوولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٢٣ کەس بەرزبوویەوە. 

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە نەخۆشخانەی فێرکاری کۆلێژی پزیشکیی هورمزگان، فاتمە نەوروزیان، ئاماژەی بەوەکرد لە رۆژی چوارشەممەوە تا ئێستا ٢١٣کەس لە پارێزگاکە بەهۆی کحوولی ساختەوە، ژەهراویبوون و بۆ نەخۆشخانەکان گوازراونەتەوە. 

فاتمە نەوروزیان تیشکی خستەسەر ئەوەی ٢٣ کەسی ژەهراویبوو، گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنا، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای هورمزگان، عەزیزوڵڵا مەلەکی ئاشکرایکردووە لەدوای رووداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە و فرۆشیارانی خواردنەوەی کحوولیی قاچاخ دەستنیشانکراون. 

عەزیزوڵڵا مەلەکی باسی لەوەشکردووە کە سێ کەسیان بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددەی کحوولی ساختە دەستگیرکردووە. 

دوێنێ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ پارێزگای هورمزگان ١٠ کەس بەهۆی ماددەی کحوولی ساختەوە ژەهراویبوون و گیانیان لەدەستداوە. 

لە ئێران فرۆشتنی ماددە کحوولییەکان و بەرهەمهێنانی لەلایەن موسڵمانانەوە قەدەغەیە و هەربۆیە ماددە کحوولییەکان لەرێگەی قاچاخەوە دەبرێتە ئەو وڵاتە و بەشێکیشی لە ماڵەکاندا درووست دەکرێت. 

بەپێی یاساکانی ئێران، ئەو کەسانەی کە خواردنەوەی کحوولیی دەخۆنەوە، دەیکڕن یان دەیفرۆشن، بەرەوڕووی سزای زیندانییکردن و جەڵد لێدان دەکرێنەوە. 

392 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر