Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئیدلب له‌ دژی ڕژێمی سووریا به‌رده‌وامه‌

په‌یام

خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئیدلب له‌ باكووری رۆژئاوای سووریا بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌یه‌ له‌ دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی به‌رده‌وامه‌.

ده‌یان هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ 100 خاڵی جیاواز به‌شداریان له‌ خۆپیشانده‌كانی نێو سنووری "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی له‌ ئیدلب" كرد.

هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ ناوه‌ندی شاری ئیدلب و رۆژئاوای پارێزگای حه‌له‌ب و باكووری حه‌ما به‌شداریان له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دژی رژێمی ئه‌سه‌د كرد و داوای هاوكاریان له‌ توركیا كرد به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نێو به‌ندیخانه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 10یه‌می وڵاتانی گه‌ره‌نتیده‌ر كه‌ به‌ به‌شداری توركیا، رووسیا و ئێران له‌ شاری سۆچی رووسیا ئه‌نجامدرابوو، بڕیاری ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستگیركراوان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا ده‌ركرابوو.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌لانی كه‌م 500 هه‌زار كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی رژێمی سوریا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

278 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر