Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ هه‌رێم له‌سه‌دا 15 یه‌

په‌یام

له‌ رێوره‌سمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی خوێندنی ساڵی 2017-2018 ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29 ی ئه‌یلول، پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:  رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ هه‌رێم له‌سه‌دا 15 یه‌.

راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێویستی به‌ 400 باڵه‌خانه‌ هه‌یه‌ بۆ خوێندن، چونكه‌ ساڵانه‌ قوتابی زیاد ده‌كات و له‌ ساڵی 1991 ژماره‌ی قوتابییه‌كانیان 542 هه‌زار بوون، به‌ڵام له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ملیۆنێك و 700 قوتابی و خوێندكار له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی "به‌راوردی ئاستی خوێندنه‌واری و ژماره‌ی دانیشتوان بكه‌ین ئه‌وا ئاستی خوێندنه‌واری زۆره‌، ئێمه‌ له‌ساڵی 1991 ته‌نها 20 هه‌زار مامۆستامان بووه‌، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی مامۆستایانمان ده‌گاته‌ 186 هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌، رێژه‌ی قوتابیانی كور و كچیش وه‌كو یه‌كی لێهاتووه‌".

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ساڵی 1991 ئاستی نه‌خوێنده‌واری له‌كوردستان نزیكه‌ی 36 له‌سه‌د بوو، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی 15 له‌سه‌ده‌، واته‌ 85 له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خوێنده‌وار و هۆشیاره‌. 

1142 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر