Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمیسیۆن: به‌دواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکەن پێشکەشی کۆمیسیۆن کراون


په‌یام 

ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لە تیایدا رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە. 

ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئاماژەی بەوەکردووە کە هێزەکانی پۆلیس و زێرەڤانی و ئاسایش بە شێوەیەکی باش بەشداری پڕۆسەکەیان کردووە.  

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت بەم شێوەیە بووە کە لە پارێزگای هەولێر ٦٧ هەزار و ٤١٣ کەس بووە کە دەکاتە سەدا ٩٢.٧ و لە پارێزگای سلێمانیش ٥٥ هەزار و ٥٨٠ کەس کە دەکاتە سەدا ٨٩.٣ و لە پاریزگای دهۆکیش ٣١ هەزار و ٢٩٤ کەس کە دەکاتە سەدا ٩٣.٦ و لە پارێزگای هەڵەبجە ٢ هەزار و ٢٧ کەس کە دەکاتە سەدا ٩٣.١". 

ئاماژە بەوەش کراوە  کۆی گشتی بەشداربووان ١٥٦ هەزار و ٣١٤ کەس بووە کە دەکاتە سەدا ٩١.٩٦ دەنگدەر. 

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سوپاسی کارمەندانی کۆمیسیۆنی کردووە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە بەدواداچوون سەرجەم ئەو سکاڵایانە دەکەن کە پێشکەشی کۆمیسیۆن کراون و بەپێی یاسا و رێککارەکانی کۆمیسیۆن مامەلە لەگەڵ ئەو سکاڵایانەدا دەکەن. 

دوێنێ هەینی، ٢٨/٩/٢٠١٨ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو تیایدا بەپێی لێدوانە فەرمییەکانی کۆمیسیۆن سەدا ٩١.٩٦ دەنگدەر بەشدارییان کردووە و بڕیاریشە سبەی یەکشەممە ٣٠/٩/٢٠١٨ پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت. 

 

456 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر