Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن بوونه‌ته‌ جێگه‌ی گومان‌و پرسیار له‌لای قوباد تاڵه‌بانی

په‌یام

قوباد تاڵەبانی، رەخنە لەو بریارەی كۆمسیۆن ده‌گرێت له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی دوو بەڵگەنامەی خۆناساندن (جنسیه‌و ته‌سكه‌ره‌) له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ره‌وه‌و پێیوایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆن گومان و پرسیار له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌ دروستده‌كات.


لەراگەیەنراوێكیدا قوباد تاڵەبانی رەخنە لە بریارەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێم دەگرێت‌و دەڵێت ”مافی ئەوەش بەخۆمان دەدەین كە گومان ‌و نیگەرانییەكانمان سەبارەت بە بڕیارەكانی دوێنێ شەوی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن بخەینەروو كە بوونەتە جێگەی گومان‌‌و پرسیار لەلای ئێمە”.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه‌ ئەمرۆ یەك شەممە 30 ی 9، قوباد تاڵەبانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سەپاندنی هەڵگرتنی دوو بەڵگەنامەی خۆناساندن بۆ دەنگدان‌و مافی پوچەڵكردنەوەی بنكەی دەنگدان بەبێ سكاڵا‌و تانە لەلایەن كۆمسیۆنەوە، هەروەها پێدانی مافی وێنەگرتنی بەڵگەنامەی دەنگدەران لەلایەن بریكاری قەوارەكانەوە‌و پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بەڕێژەی دوو لەسەر سێ لەبری زۆرینە، بوونەتە جێگەی گومان‌‌و پرسیار لەلای ئێمە”.

2438 جار خوێندراوەتەوە
30/09/2018

بابەتی زیاتر