Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشێلكارییه‌كی زۆر له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیای هه‌رێم تۆماركراون

په‌یام

پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا چه‌ندین پێشێلكاریی و ساخته‌كاری له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیا تۆماركراون و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌ هه‌ولێر داوای وه‌ستاندنی‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد.

تۆڕی په‌یامنێرانی په‌یام له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایانگه‌یاند له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ندین پێشێلكاریی و ساخته‌كاری له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌ هه‌ولێر داوای وه‌ستاندنی‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد.

 به‌ پێی ئامار و زانیاریه‌كان چه‌ندین پێشێلكاریی و ساخته‌كاری‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆماركراوه‌، و له‌ چه‌ندین بنكه‌ په‌لاماری چاودێره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دراوه‌ كاتێك ویستویانه‌ رێگری له‌ ساخته‌كارییه‌كان بكه‌ن.
ژووری هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایان له‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كرد دژی ساخته‌كاری و پێشێلكارییه‌كان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ سنوره‌كه‌ بوه‌ستێنێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ په‌یامنێرانی‌ په‌یام له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێم وه‌كو شاره‌كانی سلێمانی‌ و قه‌زای كۆیه‌ و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هێزی چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیانكرده‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و توندتویژی و ئاڵۆزی دروستبوو.


هاوكات دوای سه‌عات سێی پاشنیوه‌رۆ له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین كه‌س به‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌وه‌ ده‌نگیان داوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان هێنرانه‌ چه‌مچه‌ماڵ و ساخته‌كارییان كرد.

پێشێلكاری و ساخته‌كاریه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێم گه‌یشتنه‌ ئاستێك بڕیارده‌ری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌ ئاشكرا رایگه‌یاند هیچ فه‌رمانبه‌رێكی‌ كۆمسیۆن به‌ ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی كارنه‌كات كه‌ واژۆی رائید ئه‌بوبه‌كر عه‌بدولڕه‌حمان قادری له‌سه‌ر بێت چونكه‌ هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زنامانه‌ ساخته‌كراوه‌ن. 

605 جار خوێندراوەتەوە
30/09/2018

بابەتی زیاتر