Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای پاسداران شه‌ش موشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سوریا كرد


په‌یام

سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند: له‌ هێرشێكی‌ مووشه‌كیدا له‌ناو خاكی‌ سووریا ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ ئه‌و گرووپه‌ی‌ كوشتووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شاری‌ ئه‌هوازیان ئه‌نجام دا.

سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "شه‌ش مووشه‌كی‌ بالیستیی‌ ئاراسته‌ی‌ باره‌گاكانی‌ گرووپی‌ ئه‌لهه‌وازییه‌ له‌ناو خاكی سوریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كردوه‌ته‌وه‌".
سوپای پاسداران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هێرشه‌كه‌ له‌ دووریی 570 كیلۆمه‌تر له‌ ئامانجه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ له‌ خاڵێكی‌ ڕۆژئاوای‌ ئێرانه‌وه‌".

به‌پێی‌ میدیاكانی‌ ئێران هێرشه‌كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ نێوان كامیاران و كرماشان ئه‌نجام دراوه‌.

سوپای‌ پاسداران ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامانی‌ گرووپی‌ پلانداڕێژه‌ری‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شاری‌ ئه‌هواز كوژراون و بریندار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك عه‌مباری‌ چه‌ك و باره‌گایان خاپوور بووه‌".

752 جار خوێندراوەتەوە
01/10/2018

بابەتی زیاتر