Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تائێستا پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ هیچ كاندیدێك مسۆگه‌ر نه‌بووه‌

په‌یام

مامۆستا سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند: تائێستا هیچ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان سه‌د له‌سه‌د مسۆگه‌ر نییه‌ كامیان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنێت و ده‌بێته‌ سه‌رۆككۆمار، به‌ڵكو ئه‌و پرسه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و په‌رله‌مان بڕیارده‌دات چ كاندیدێك هه‌ڵبژێرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: 24 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار (سی ڤی)یان قبوڵكراوه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ ئه‌مشه‌و سه‌عات 8 ئاماده‌بن تاوه‌كو كێبركێی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته‌ بكه‌ن.

مامۆستا سه‌لیم شووشكه‌یی راشیگه‌یاند: پێناچێت بتوانرێت له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا هیچ كام له‌ كاندیده‌كان ده‌نگی پێویست بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار مسۆگه‌ربكات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ بۆ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كات ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه‌".


1162 جار خوێندراوەتەوە
01/10/2018

بابەتی زیاتر