Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان


نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ و، ئه‌مڕۆش به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 85 دۆلار و سێ سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه‌ئه‌ش به‌رزترین ئاستییه‌تی كه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا تۆكاری كردوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانیش ، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو بۆ ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكایه‌ بۆ سه‌ر ئێران، كه‌ بڕیاره‌ چواری تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگا له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپیك كرد، كاربكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ و رووسیا به‌دووریان زانی هیچ بڕێكی دیكه‌ی به‌رهه‌م بۆ بازاڕی نه‌وت زیادبكه‌ن.


606 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر