Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاندیدی كۆمه‌ڵ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق؛ كشایه‌وه‌



په‌یام، فۆتۆ كارزان فاروق


پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆمار ده‌ستی‌ پێكرد. ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌كانی‌ ئه‌و پۆسته‌یش له‌ پرۆسه‌كه‌ كشانه‌وه‌.

پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ ته‌واوكردنی‌ ڕێژه‌ی‌ یاسایی‌، كاتژمێر پێنجی‌ ئێواره‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆمار ده‌ستی‌ پێكرد.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ی‌ سوێندخواردنی‌ یاسایی‌ ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌ چوو.
دواتریش سه‌لیم شووشكه‌یی‌، كاندیدی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان و عومه‌ر به‌رزنجی و عه‌بدوللـه‌تیف ڕه‌شید له‌ خۆكاندیدكردنیان بۆ ئه‌و پۆسته‌كه‌ كشانه‌وه‌.

له‌ ئێستادا پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ و فوئاد حسێن كاندیدی‌ پارتی‌ ڕكابه‌ریی‌ بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ دوایین واده‌ بوو كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆمار دیاریی‌ كردبوو، پێویسته‌ له‌چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاییبكرێته‌وه‌.


2185 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر