Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فوئاد حوسێن له‌ كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كشایه‌وه‌


خولی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكرد و، كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی‌ له‌ كێبڕكێ‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆمار كشایه‌وه‌.

پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی‌ بێئه‌نجامی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و چه‌ند كاتژمێرێك دواكه‌وتنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ كاتژمێر پێنجی‌ ئێواره‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكرد.

له‌ سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان سوێندی‌ یاساییان خوارد و، دواتر خولی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌نگدانی‌ نێهێنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو.

د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌ كۆی‌ 301 یه‌ك ده‌نگ توانیی‌ 165 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌رچی‌ فوئاد حسێن كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكراتیشه‌ 89 ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێنا. به‌و شێوه‌یه‌ش به‌هۆی‌ به‌ده‌ستنه‌هێنانی‌ ده‌نگی‌ پێویست له‌لایه‌ن هیچ كام له‌ كاندیده‌كانه‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ دوو له‌سه‌ر سێیه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ خرایه‌ خولی‌ دووه‌م.

له‌ ئێستادا خولی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، فوئاد حسێن كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكرات له‌ كاندیدبوون بۆ پۆسته‌كه‌ كشایه‌وه‌.

كشانه‌وه‌ی‌ فوئاد حسێن پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌جێهێشت و داواكاریی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ش بۆ دواخستنی‌ خولی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌.


1201 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر