Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كشانه‌وه‌ی‌ فوئاد حوسێن له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌


په‌یام

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق به‌رێوه‌چوو پاش جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵه‌ح 165 ده‌نگ و فوئاد حوسێن 90 ده‌نگ و سروه‌ عه‌بدولواحید 18 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.

هاوكات 8 ده‌نگی‌ سپی‌ و 12 ده‌نگی‌ پوچه‌ڵ هه‌بوون.

پاش كۆتاییهاتنی‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ فوئاد حوسێن له‌ كاندیدبوونی‌ كشاوه‌ته‌وه‌, به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و داواكارییه‌ به‌ نوسراوی‌ فه‌رمی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتووه‌ داواكه‌ی‌ ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ش خولی‌ دووه‌می‌ ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵه‌ح كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و فوئاد حوسێن كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق.

له‌ خولی‌ دووه‌میی‌ ده‌نگدانه‌كه‌شدا هه‌ر كاندیدێك نیوه‌ زائد یه‌كی‌ ده‌نگی‌ ئاماده‌بووانی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌باته‌وه‌.

765 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر