Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌م ساڵه‌ح به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق هه‌ڵبژێدرا


په‌یام

به‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ناو په‌رله‌مانی‌ عێراقدا به‌رهه‌م ساڵه‌ح كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق هه‌ڵبژێدرا.

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆسه‌ی یه‌كه‌می‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق  هیچ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ده‌نگی‌ پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ له‌ خولی‌ دووه‌مدا سه‌ركه‌وت‌و به‌رهه‌م ساڵه‌ح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق هه‌لبژێدرا.

له‌ خولی‌ دووه‌می‌ ده‌نگداندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵه‌ح كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ و فوئاد حوسێن كاندیدی‌ پارتی‌ كێبركێیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كرد.

له‌خولی دووه‌می ده‌نگداندا 272 په‌رله‌مانتار ده‌نگیانداو له‌و رێژه‌یه‌ش به‌رهه‌م ساڵه‌ح 219 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناو فوئاد حوسێنیش 22 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا، هاوكات 7  ده‌نی‌گ سپی‌ و 24 ده‌نگی‌ پوچه‌ڵ هه‌بوون.

1464 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر