Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌سه‌رۆك كۆمار، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ راسپارد بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت


په‌یام

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق راسپارد.

راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت دوای ئه‌وه‌ هات، ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح-ی به‌ سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژارد.

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق دوای سه‌ركه‌وتنی بۆ پۆسته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌موو عێراق ده‌بم بێ جیاوازیی له‌ نێوان پێكهاته‌یه‌ك و پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌دا

له‌ خولی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و توانیی 219 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێت

هاوكات فوئاد حسێن كاندیدی پارتی‌ هه‌رچه‌نده‌ كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پرۆسه‌كه‌ راگه‌یاندبوو به‌لاَم له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ و له‌ خولی دوه‌مدا 22 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.

پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ قوڵتركرده‌وه‌ و مه‌سعود بازرانی‌ سه‌رۆكی پارتی‌ هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ قابیلی قبوڵكردن نیه‌.

510 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر