Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح دەکات


په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح كرد بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق و رایگه‌یاند "رێز له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق ده‌گرین".


له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ باڵەخانەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، هیزەر ناوێرت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق هیزەر ناوێرت گوتی: "رێز له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق ده‌گرین".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت وتیشی: "وه‌ك ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌یه‌ و باوه‌ڕمان به‌ گه‌لی عێراق هه‌یه‌. هاوشێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ دروست و هاوڕییه‌تیه‌ پێداگرین له‌سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق. ئێمه‌ پشتیوانی له‌ پارتێكی تایبه‌ت یان كاندیدێكی تایبه‌ت ناكه‌ین، به‌ڵكو پشتیوانی له‌ پرۆسه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر و شه‌فاف ده‌كه‌ین".

527 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر