Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌م ساڵه‌ح: سه‌رۆكی هه‌موو عێراق ده‌بم


په‌یام

سه‌رۆك كۆماری تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌رۆكی هه‌موو عێراق ده‌بێت نه‌ك گروپێك یاخود لایه‌نێكی دیاریكراو.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح پاش هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له‌ یه‌كه‌م وتاری خۆیدا ناوی چه‌ند ناوچه‌ و پارێزگایه‌كی عێراقی وه‌ك كوردستان و ئه‌نبار و به‌غدا و سه‌ماوه‌و نه‌جه‌ف هێنا و ووتی ئه‌و له‌ هه‌موو شاره‌كانی عێراقه‌وه‌ هاتووه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌رهه‌م صاڵح باسی له‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك كۆمار كرد و وتی: پاراستنی ده‌ستور ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رۆك كۆماره‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌پارێزێت.

سه‌رۆك كۆماری تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی عێراق ئه‌وه‌شی ووت: توڕه‌یه‌ له‌و ئاسته‌ی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌شیانكردووه‌و ده‌بێت ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌شبكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق شایه‌نی سه‌رۆك و ڕێبه‌ر و سیاسی باشتره‌
د. به‌رهه‌م به‌ڵێنیدا كه‌ سه‌رۆكی هه‌موو عێراق ده‌بێت و پارێزگاری له‌ عێراق ده‌كات و به‌گوێره‌ی سیسته‌می دیموكراسی فیدراڵی عێراقی كارده‌كات. 

شه‌وی ڕابردوو پاش ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ فوئاد حسێنی كاندیدی پارتی به‌پێی ئه‌نجامی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، د. به‌رهه‌م له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌ ده‌نگی 219 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.

994 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر