Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق ده‌كات


مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌ڕێز كاك د. برهم أحمد صالح سه‌رۆك كۆماری عێڕاق

دوای سڵاو و ڕێز

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێڕاق به‌گه‌رمیی پیرۆزباییت لێده‌كه‌م‌و، هیوادارم بتوانی سه‌ر ڕاستانه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆت به‌جێ‌ بێنی‌و له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌ پڕ قه‌یراناوییه‌دا ده‌وری خۆت ببینی‌و، دوای پێكهاتنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، هه‌موو لایه‌كتان به‌جیددیی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.

هه‌روه‌ها به‌زوویی ئاوڕێكی جیددیی له‌ ژیان‌و گوزه‌رانی هاووڵاتییان‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بدرێته‌وه‌.

دووباره‌ پیرۆزبێت و هه‌رسه‌ركه‌وتووبن

 برای دڵسۆزتان: عـه‌لـی بـاپــیـر                                                   

2104 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر