Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیا به‌خشرا


په‌یام 

به‌ هۆی كاره‌كانیان له‌ بواری زانستی په‌ره‌سه‌ندندا، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵ له‌ بواری كیمیا له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ زانایان فرانسیس ئیج. ئارنۆڵد، جۆرج پی. سمیس و گریگۆری پی. وینته‌ به‌شكرا. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌کادیمیای شاهانه‌ی سویدی بۆ زانست بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ نیوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی 2018 بۆ كیمیا به‌خشراوه‌ به‌ زانای ئه‌مریكی فرانسیس ئیج. ئارنۆڵد و نیوه‌ی دیكه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ نێوان جۆرج پی. سمیسی ئه‌مریكی و گریگۆری پی. وینته‌ی به‌ریتانی به‌شكراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئارنۆڵد به‌ هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نزیمه‌كان په‌ره‌سه‌ندن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌ریه‌ك له‌ سمیس و وینته‌ ئه‌و دۆزینه‌وه‌یان پراكتیزه‌كردووه‌ و له‌ تاقیگه‌دا په‌ره‌یان پێداوه‌ به‌ شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ دانراون. 

375 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر