Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. به‌رهه‌م ساڵح كۆشكی كۆماری له‌ فوئاد مه‌عسوم وه‌رگرت


په‌یام 

له‌ ڕێوڕه‌سمێكی‌ تایبه‌تدا د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری‌ پێشووی‌ عێراق، كۆشكی‌ كۆماریی‌ ڕاده‌ستی‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ نوێ‌ كرد.

پرۆسه‌ی‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ نێوان د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری‌ پێشووی‌ عێراق و، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ نوێی‌ عێراق، به‌ڕێوه‌ چوو.

پاش گرتنه‌به‌ری‌ ڕێكاره‌ پڕۆتۆكۆڵییه‌كان، فوئاد مه‌عسووم كۆشكی‌ كۆماریی‌ ڕاده‌ستی‌ به‌رهه‌م ساڵح كرد و، سه‌رۆككۆماری‌ نوێ‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌ستبه‌كاربوو. 

شه‌وی‌ ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ به‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق هه‌ڵبژارد.

پاش هه‌ڵبژاردنیشی‌، ناوبراو سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد و، له‌ وتارێكدا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ده‌بێته‌ سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان، نه‌ك لایه‌نێك یاخود پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو".

د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح نۆیه‌مین سه‌رۆككۆماری‌ عێراق و، سێیه‌مین سه‌رۆككۆماری‌ كورده‌.

1036 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر