Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی شێوازی ئه‌مجاره‌ی دانانی سه‌رۆك كۆمار به‌ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان نازانێت


په‌یام 

پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق و شێوازی دانانی ئه‌مجاره‌ی، به‌ نوێنه‌رایه‌تی و ئیستحقاقی گه‌لی كوردستان نازانێت.

مه‌كته‌بی‌ سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ ئیستحقاقی گه‌لی كوردستان بووه‌ و پشكی لایه‌نێكی سیاسی نه‌بووه‌".

پارتی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی تێكدانی ته‌وافق بووه‌ و، سه‌ره‌تایه‌كی خراپه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار".

پارتی‌ دیموكرات ده‌شڵێت "پۆستی‌ سه‌رۆككۆمار و شێوازی دانانی ئه‌مجاره‌ی، به‌ نوێنه‌رایه‌تی و ئیستحقاقی گه‌لی كوردستانی نازانێت و، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ده‌رگایه‌كیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكانی دیكه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ئیستحقاقه‌ی كورد بده‌ن".

پارتی‌ له‌ كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "له‌ ئێستادا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی‌ عێراق به‌ وردی متابعه‌ ده‌كه‌ن و، له‌ كاتی خۆیدا بڕیاری پێویست ده‌ده‌ن".

787 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر