Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید داوای له‌ به‌رهه‌م ساڵه‌ح كرد قه‌ره‌بووی قوربانیانی ته‌قه‌ی خۆشی بكاته‌وه‌


په‌یام

عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق پیرۆزبایی‌ له‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح كرد، هاوكات داواشی‌ لێكرد قه‌ره‌بووی‌ قوربانیانی‌ ته‌قه‌ی‌ خۆشی‌ بكاته‌وه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ بوون به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئه‌وانه‌وه‌ی‌ چه‌ندین كوژراوو برینداری‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.


عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمشەو بەتەلەفۆن پیرۆزباییم لە بەڕێز "د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح" کرد، وێڕای پیرۆزبایی داواملێکرد کە ھەموو توانای سیاسیی و ئیداریی و دیبلۆماسیی خۆی بەکار بھێنێ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند لە پێناو کۆتاییھێنان بەو کێشە و قەیرانانەی بۆ خەڵک دروستکراوە .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، بەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیە تایبەت بوو بەو دیاردە ناشیرینەی کە بەھۆی بوونی بەڕێزیان بە سەرۆک کۆمار لە ناوچەکانی سلێمانی ڕوویدا ئەویش دیاردەی تەقەکردن بوو کە بەداخەوە دوو ھاونیشتمانیی شەھید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون .

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ راشیگه‌یاندووه‌، بە بەڕێزیانم وت "ئەو خەڵکە بەھۆی تەقەی ئێوە شەھید بوون و داوات لێدەکەم ھەرکات ھاتیتەوە بۆ سلێمانی سەردانی کەسوکاری ئەو شەھیدانە بکەیت و تەنانەت قەرەبوشیان بۆ بکەنەوە" بەسوپاسەوە سەرۆک کۆمار داواکەی قبوڵکرد و بەڵێنیدا بەیانی نوێنەری خۆی بنێرێتە ماڵی کەسوکاری ئەو قوربانییانە و ھەرکات گەڕایەوە سلێمانیش، خۆی سەردانیان بکات .


5555 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2018

بابەتی زیاتر