Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ژماره‌ی دیپلۆماتكاره‌كانی له‌ سوریا دوو هێنده‌ زیاد ده‌كات


په‌یام

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ژماره‌ی دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا دوو هێنده‌ زیادی كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رێكخراوی داعش له‌و وڵاته‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكاوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌مه‌ریكا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ ناوخۆییه‌كانی له‌ عێراق و سوریادا توانی به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش له‌و دوو وڵاته‌دا پاك بكاته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا نیگه‌رانییه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

ماتیس وتوشیه‌تی: له‌گه‌ڵ به‌ره‌و كۆتایی چوونی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كان، هه‌وڵه‌ سیاسییه‌كان سوودیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌وێن و ژماره‌یان دوو هێنده‌ زیادی كردووه‌.
هه‌فته‌ی پێشوو وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاندبوو: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ سوریا ناكشێنه‌وه‌، لانی كه‌م تا ئه‌و كاته‌ی هێزی ئێران له‌ سوریا بوونی هه‌بێت، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌مێننه‌وه‌.

275 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2018

بابەتی زیاتر