Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شۆڕش حاجی: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێشبینی كراوبوو


په‌یام

ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند" گه‌ر ده‌نگه‌ ساخته‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێنه‌وه‌ هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و ده‌شڵێت ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن پێشبینی‌ كراو بوو.

شۆڕش حاجی‌ ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، پێمانوایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 30ـی‌ ئه‌یلولدا هه‌ر له‌زاخۆوه‌ تا خانه‌قین ساخته‌كاری‌ گه‌وره‌ كراوه‌و سه‌دان به‌ڵـگه‌شمان له‌به‌رده‌سته‌، ده‌شڵێت چاوه‌ڕێی بڕیاری‌ كۆمسیۆنین و گه‌ر سكاڵاكان یه‌كلایی نه‌كرێنه‌وه‌و ده‌نگه‌ ساخته‌كانی پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌، هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

شۆِرش حاجی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیانوایه‌، له‌ ئه‌گه‌ری‌ پووچه‌ڵ نه‌كردنه‌وه‌ ده‌نگه‌ ساخته‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات، سه‌رله‌به‌ری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كۆی پڕۆسه‌كه‌ ڕه‌تبكه‌ینه‌وه‌و دواتریش هه‌ڵوێستی‌ دیكه‌مان هه‌بێت.

هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ 30ـی‌ ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، ساخته‌كاری‌ زۆری‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌خۆوه‌ بینی و له‌وباره‌وه‌ لایه‌نه‌كان چه‌ندین سكاڵایان ئاراسته‌ی‌ كۆمیسیۆن كردووه‌.

1617 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2018

بابەتی زیاتر