Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کاتژمێر حەوت کۆمسیۆن ئەنجامی‌ بەرایی ده‌نگدان راده‌گه‌یه‌نێت


په‌یام 

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم پاش تێپه‌ڕبونی‌ 24 كاتژمێر به‌سه‌ر واده‌ی‌ یاسایدا ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7 ئه‌نجامی‌ به‌رایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 30 ئه‌یلول بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام كۆمسیۆن ته‌نها ئه‌نجامی‌ له‌سه‌دا 85ی‌ ده‌نگه‌كان ئاشكرا ده‌كات و بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌دا سه‌دی‌ ئه‌نجامه‌كان پێویسته‌ ئه‌نجامی‌ سكاڵای‌ لایه‌نه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا لیژنه‌یه‌كی‌ پێنج كه‌سی‌ به‌دواداچون بۆ سكاڵاكان ده‌كات.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رایی‌ پێویستی‌ به‌ ده‌نگدان و ڕه‌زامه‌ندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران نییه‌. 

به‌ پێی‌ ڕێكاره‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی‌ كۆمسیۆن ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ده‌نگی‌ دوو له‌سه‌ر سێی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران په‌سه‌ند ده‌كرێن.

662 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2018

بابەتی زیاتر