Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در داوای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ دوور له‌ململانێی‌ تائیفی‌ ده‌كات


په‌یام 

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در له‌تویتێكدا له‌ پێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تویته‌ر باسی‌ له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق كردووه‌و داوایكردووه‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوو دووربن له‌ ململانێی‌ تائیفی‌.

سه‌در ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ دیاریكردنی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و چاكسازی‌.

سه‌در ده‌شڵێت داوامان له‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ كردووه‌ له‌پێكهێنانی‌ كابینه‌كه‌یدا گوێ‌ به‌ فشاره‌ حیزبی‌ و تائیفیه‌كان نه‌دات به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت هیچ وه‌زیرێك له‌ڕه‌وتی‌ سه‌دریش دیاری نه‌كات، وتیشی‌ ناوبراو ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ سه‌لماندنی‌ تواناكانی‌ له‌دووباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی‌ عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی‌ دروست.

لێدوانه‌كانی‌ سه‌در له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌" عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت ڕاسپارد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ له‌دوای‌ ساڵی‌ 2003وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن دیاری‌ بكرێت.

451 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2018

بابەتی زیاتر