Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق بیر لە جێھێشتنی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکاتەوە


په‌یام 

لە دوای راسپاردنی عادل عەبدولمەھدی لەلایەن سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، بانگەشەی ئەوە بڵاوبووەوە کە عادل عەبدولمەھدی ناوچەی سەوزی لە بەغدا بەجێدەهێلێت و بڕیاریداوە کارەکانی لە نووسینگەیەکی دەرەوەی ئەو ناوچەیە بەڕێوە ببات. 

ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق، عەبدولمەھدی بڕیاریداوە کە کارەکانی خۆی لە دەرەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕێوە ببات کە بە پێچەوانەوە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٣ کارەکانی حکوومەت و دامودەزگا حکوومییەکانی عێراق لەو ناوچە پارێزراوە بەڕێوە دەبردرێن. 

وتوشیه‌تی مەبەستی عادل عەبدلمەھدی لەم ھەنگاوەی راستکردنەوەی وێنای نادروستی سەرۆکوەزیرانی دوور لە خەڵکە. 

ھاوکات ئاماژە بەوەش دەکرێ کە داوا لە عەبدلمەھدی کراوە کابینەی نوێی حکوومەتەکەی لە کەسانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات پێکبھێنێت نەک کەسانی ئەندام لە نێو پارتە سیاسییەکەی. 

سەركۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە ٢ـی ئەیلولی رابردوو لەلایەن پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێرا و لە ھەمان رۆژ سه‌ركۆمار، عادل عەبدولمەھدی بۆ پێکھێنانی نوێی حکوومەت راسپاردبوو.

489 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر