Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆناڵدۆ له‌ باره‌ی تۆمه‌تباركردنی به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


په‌یام 

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر ئافره‌تێكی ئه‌مریكی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ من و بیروباوه‌ڕم نایه‌ته‌وه‌. 

رۆناڵدۆ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌:"به‌ ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌م كراون،  ده‌ستدرێژی سێكسی كارێكی قێزه‌ونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌سیه‌تی من و بیروباوه‌ڕم نایاته‌وه‌".

ئه‌و یاریزانه‌ ده‌شڵێت: "ئاگایی خۆی رێگه‌ی ده‌دات كه‌ به‌ هێمنی چاوه‌ڕوانی كۆتا ئه‌نجامه‌كانی سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان بكات". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ره‌تیشیكرده‌وه‌ قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بكات كه‌ له‌ لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی من. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ گۆڤاری (دیر شبیگڵ)ی ئه‌ڵمانی هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ باره‌ی تاوانبار كردنی ڕۆناڵدۆ له‌لایه‌ن ئافره‌تێكی ئه‌مریكیه‌وه‌ به‌ ناوی(كاسرین مایورگا)، به‌وه‌ی رۆناڵدۆ ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر كاسرین له‌ 12ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2009 له‌ ناو هۆتێلێك له‌ شاری لاس ڤێگاس له‌ ئه‌مریكا. 

له‌ ڕۆژنامه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كاسرین چه‌ند ساڵه‌ بێده‌نگ بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر رێكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ 375 هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت له‌ به‌رامبه‌ر بێده‌نگییه‌كه‌یدا.

2944 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر