Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆچی فینله‌ندا باشترین سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى هه‌یه‌ له‌ جیهاندا


په‌یام 

سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و  فیركردنی وڵاتی فیله‌ندا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ولاتانی جیهان دێت كه‌ پێش ئه‌مریكا و چین ـی زلهێزی جیهان كه‌وتووه‌ به‌ په‌یڕه‌وكردنی 10 خاڵی سه‌ره‌كی. 

توێژینه‌وه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن سیسته‌مى خوێندن له‌ وڵاتێكى مه‌زنى وه‌ك ئه‌مریكا پێویستى به‌ ڕیفۆرمه‌ هه‌رله‌ ڕه‌وزه‌وه‌ تا قۆناغى دكتۆرا، هاوكات وڵاتانى ئاسیاى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك چین و یابان و سینگاپۆر باشترینن له‌ سه‌ر ئاستى جیهان له‌ بیركارى و زانسته‌كاندا چونكه‌ ئه‌وان هێشتا باوه‌ڕیان به‌به‌ها ته‌قلیدیه‌كانى وه‌ك كارى قورس و له‌به‌ركردن و ئه‌زبه‌ركردن

ئه‌وه‌شده‌ڵێن: فینله‌ندا وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیفۆرمى فیكرى و په‌روه‌رده‌یی و ده‌كرێت ئه‌وان ببنه‌ سه‌رمه‌شق و مۆدێلێكى نوێ كه‌ زۆر ئاسانه‌ لاسایی كردنه‌وه‌یان ئه‌ویش له‌به‌ر په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م 10 خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌ له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و فێركردنیاندا. 

ماڵپه‌ڕی big think ده‌خاڵی سه‌ره‌كی له‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته‌دا خستووه‌ته‌ روو كه‌ به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی دێن له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده‌ و فێركردنی خوێندكارانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ ئه‌وانیش: 

1. هیچ تاقیكردنه‌وه‌(تێستێكى) ستانداریان نیه‌

2. مامۆستا هه‌ڵسه‌ندگاندنى بۆ ناكرێت.

3. هاریكاریكردن نه‌وه‌ك كێبركێ كردن، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی ده‌ڵێن براوه‌ راسته‌قینه‌كان كێبڕكێ ناكه‌ن. 

4. واجبى ماڵه‌وه‌ كه‌متر و  چالاكى ده‌ره‌وه‌ زیاتر

5.ژینگه‌یه‌كى مورتاح بۆ هه‌موان

6. چونه‌ قوتابخانه‌ له‌ ته‌مه‌نێكى گه‌وره‌تردا

7. له‌جیاتى چونه‌ كۆلێج و زانكۆى ته‌قلیدى هه‌لى ڕاهێنان و پرۆفیشناڵانه‌ىكه‌رتى تایبه‌ت زیاتر هه‌یه‌.

8. دره‌نگتر له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن چونكه‌ ڕۆژانى قوتابخانه‌ ئه‌ركیان كه‌متر له‌سه‌ره‌.

9. خوێنكارى كه‌متر و مامۆستاى كه‌متر بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ شه‌ش ساڵ پێكه‌وه‌ ده‌بن، ئه‌مه‌ش بۆندى مامۆستا و قوتابى دروست ده‌كات واى لێدێت كه‌ مۆستا ده‌بێته‌ مێنته‌ر و وه‌ك ئه‌ندامى خێزانى قوتابیه‌كه‌ى لێدێت.

10. په‌روه‌رده‌ ده‌بێت وه‌سیله‌یه‌ك بێت بۆ دابینكردنى ئه‌ساسیه‌ته‌كان: وه‌ك نه‌هێشتنى ناعه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌موو خوێندكارێك وه‌ك یه‌ك به‌بێ به‌رامبه‌ر خواردنیان پێبدرێت، ده‌ستیان به‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بكات, ڕاوێژكارى ده‌رونیان هه‌بێت، وه‌به‌شێوه‌ى تاك ڕێبه‌رایه‌تى بكرێن له‌لایه‌ن مامۆستاوه‌.

2225 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر