Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو چاپێكی‌ نوێی دراوی هه‌زار دیناری ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌


په‌یام 

بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند دراوێكی نوێی جۆری‌ هه‌زار دیناری چاپ ده‌كات و له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌یخاته‌ بازاڕه‌وه‌" به‌پێی‌ زانیاریه‌كان دراوه‌ نوێیه‌كه‌ چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.

بانكی ناوه‌ندی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ دراوه‌ نوێیه‌كه‌ وێنه‌ی دوو هێمای كه‌له‌پووریی عێراقی له‌سه‌ر دانراوه‌، كه‌ یه‌كێكیان لۆگۆی ئه‌هواره‌و له‌ ناوه‌ڕاستی پاره‌كه‌دایه‌، ئه‌وی‌ دیكه‌شیان ئه‌ستێره‌كه‌ی هێمای‌ ئاشوره‌و له‌گه‌ڵ لۆگۆی‌ ئه‌هوار تێكه‌ڵكراوه‌. 

باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ بڕێكی‌ زۆر له‌و چاپه‌ نوێیه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستی‌ ئاڵوگۆڕی‌ ڕۆژانه‌ی‌ هاوڵاتیان.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو بانكی ناوه‌ندی ورده‌كاری ده‌ركردنی ئه‌و دراوه‌و كاتی‌ خستنه‌بازاڕی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ده‌شڵێت له‌پاڵ دراوه‌ تازه‌كه‌دا كار به‌دراوه‌ كۆنه‌كه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی‌ ڕوونكردۆته‌وه‌ جۆری‌ ئه‌و دراوه‌ نوێیه‌ له‌وه‌ی‌ كۆنه‌كه‌ باشتره‌.

 

8498 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر