Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوانزه‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مامۆستا محه‌مه‌د سه‌نگاوی له‌ به‌غدا شه‌هید كرا


په‌یام 

دوانزه‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مامۆستا محه‌مه‌د سه‌نگاوی سه‌ركرده‌ی دیاری رابروونی‌ ئیسلامی و په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له‌ شاری به‌غدا شه‌هید كرا.

مامۆستا محه‌مه‌د سه‌نگاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ 5ی 10ی 2006 له‌ ناو شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ شۆفێره‌یه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ده‌رفێنرێن و دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی‌ درندانه‌ تیرۆر ده‌كرێن.

مامۆستا محه‌مه‌د سه‌نگاوی سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی‌ ئیسلامی و كوردایه‌تی‌ بوو له‌گه‌ڵ كاری سیاسی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، كاری بانگخوازی و خزمه‌تكردن به‌ میله‌ته‌كه‌ی خۆی كاری سه‌ره‌كی بووه‌.

به‌ وته‌ی‌ دۆست و هاوسه‌نگه‌ر و هاورێكانی‌ مامۆستا سه‌نگاوی له‌ پێناوی رێبازی هه‌ق و راستی‌ و به‌رگریكردن له‌ ماف و داواكارییه‌كانی‌ میله‌ته‌كه‌ی‌ خۆی شه‌هید كراوه‌ و وه‌فای كۆمه‌ڵی ئیسلایمی بۆ شه‌هیدان درێژه‌دانه‌ به‌ رێبازی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ و شه‌هیدانی‌ رێگای رابوونی ئیسلامی.

1440 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر