Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشوتری كۆریای باشووردا سه‌پێندرا


په‌یام 

دادگایه‌كی شاری سیئیۆل سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشووردا سه‌پاند، به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات.

دوای تۆمه‌تباركردنی به‌ گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌لاَت، دادگای كۆریا فه‌رمانیدا جگه‌ له‌ سزادانی‌ به‌ 15 ساڵزینادنی‌، ناوبراو به‌ بڕی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار سزای دارایی بدرێت.

میدیاكانی كۆریای باشوور ئاشكرایان كردووه‌ لی میونگ باك بڕی 10 ملیۆن دۆلاری له‌ داموده‌زگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان وه‌رگرتووه‌، له‌ نێویشیاندا ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی و كۆمپانیای سامسونگ، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و تۆمه‌ته‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ پاڵنه‌ری سیاسی له‌ پشت فه‌رمانه‌كه‌ی دادگاوه‌ بووه‌.

لی میونگ باك ده‌بێته‌ چواره‌م سه‌رۆكی كۆریای باشوور كه‌ زیندانی بكرێت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات.

320 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر