Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌ستایه‌كی پیتزا داهاتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌ زیانبه‌ركه‌وتووانی باهۆزی فلۆرێنس ده‌به‌خشێت


په‌یام 

وه‌ستایه‌كی پیتزا به‌ناوی حه‌قی ئاكده‌نیز كه‌ له‌ نیویۆرك ده‌ژی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ دروستكردنی چه‌ند پیتزایه‌كی گه‌وره‌ ده‌ستی كه‌وت به‌ زیانبه‌ركه‌وتووانی باهۆزه‌كه‌ی فلۆرێنس به‌خشی.

خاوه‌نی "Champion Pizza"، حه‌قی ئاكده‌نیز كه‌ دوکانەکەی حه‌وت لقی له‌ نیویۆرك هه‌یه‌ و به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌سێكی ده‌ست و دڵ كراوه‌یه‌ و یارمه‌تی خه‌ڵكانی هه‌ژار و بێلانه‌ ده‌دات، ئه‌مجاره‌ به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیانبه‌ركه‌وتووانی باهۆزه‌كه‌ی فلۆرێنس له‌ ویلایه‌تی باكووری كارۆلاینا چه‌ند پیتزایه‌كی پێنج چینی دروست كرد كه‌ كێشی هه‌ریه‌كێكیان ٢٥ كیلۆ ده‌بێت و دانه‌ی به‌ دوو هه‌زار دۆلار فرۆشت. 

ئاكده‌نیز به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاند: كه‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات ئه‌و پیتزایه‌ی دروستیان ده‌كرد به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌وره‌یان كرد و نرخیشیان زیاد كرد. 

وتیشی:"كه‌ باهۆزه‌كه‌ی فلۆرێنس هه‌ڵی كرد به‌ هاوبه‌شه‌كه‌م گوت بۆ هاوكاریكردنی زیانبه‌ركه‌وتووانی باكووری كارۆلاینا با پیتزای گه‌وره‌تر و به‌ جۆری باشتر دروست بكه‌ین و نرخی زیاد بكه‌ین، ئه‌ویش رازی بوو به‌م بیرۆكه‌یه‌ و داهاته‌كه‌یمان به‌ زیانبه‌ركه‌وتووانی ئەو رووداوە به‌خشی". 

1396 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر