Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای ساڵیك قه‌ده‌غه‌كردن، سه‌ردانیكردن بۆ لای محه‌مه‌د مورسی ئاسایی بویه‌وه‌


په‌یام 

دوای‌ زیاتر له‌ساڵێك له‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ سه‌ردانیكردنی‌ محه‌مه‌د مورسی‌ سه‌رۆكی‌ له‌سه‌ركارلادراوی‌ میسر، به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ جارێكی‌ دیكه‌ ڕێگه‌ به‌سه‌ردانیكردنی‌ ناوبراو ده‌ده‌نه‌وه‌.

عه‌بدولموئمین عه‌بدولمه‌قسود سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داكۆكیكار له‌محه‌مه‌د مورسی ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ میسر له‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا دووجار ڕێگه‌ی به‌سه‌ردانیكردنی مورسی داوه‌.

به‌وته‌ی‌ عه‌بدولموئمین سه‌ردانی یه‌كه‌م دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌و ئه‌وكات هاوسه‌رو منداڵه‌كانی مورسی سه‌ردانی زیندانی تورایان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بینینی‌ ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌حمه‌د مورسی كوڕی محه‌مه‌د مورسیش له‌سه‌ردانه‌كه‌دا به‌شدار بووه‌، كه‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ بووه‌ باوكی نه‌بینیوه‌.

له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ ئه‌حمه‌د مورسی جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی باوكی باشه‌، وره‌ی به‌رزه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیدا ڕووینه‌داوه‌، داواشیكردوه‌ گرنگی به‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی باوكی بدرێت.

محه‌مه‌د مورسی بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی میسردا به‌هه‌ڵبژاردن بووه‌ سه‌ركۆماری‌ ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام له‌ ته‌مووزی 2013دا به‌كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاته‌وه‌ له‌سه‌ركارلادرا.

884 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر