Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا


په‌یام 

گه‌نجێكی دیكه‌ كه‌ به‌هۆی ته‌قه‌ی به‌ناوخۆشی له‌ شاره‌زوور برینداربوو، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕابه‌ر كه‌مالی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه‌ له‌ شه‌وی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ گولله‌ی هه‌ره‌مه‌كی برینداربوو، ئه‌مرۆ هه‌ینی گیانی له‌ده‌ستدا.

هاوڕێكانی‌ ڕابه‌ر كه‌مال رایانگه‌یاندوه‌ شه‌وی سێ شه‌ممه‌ له‌ كاتی ته‌قه‌ی به‌ناوخۆشی به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ گوندی دسكه‌ره‌ له‌ شاره‌زوور گولله‌ به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌.

ڕابه‌ر كه‌مال به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ پزیشك ماوه‌ی 72 كاتژمێری بۆ دانابوو، ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

جگه‌ له‌م گه‌نجه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌، به‌هۆی ته‌قه‌ی به‌ ناوخۆشیه‌وه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دوو هاووڵاتیی كوژران و چوار هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.

1987 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر