Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی پـۆلیسی ئینته‌رپوڵ بێسه‌روشوێن بووه‌


په‌یام 

سه‌رۆكی پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپـوڵ) بێسه‌روشوێن بووه‌ و پـۆلیسی فه‌ڕه‌نساش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌سـتپـێكردووه‌.

ئاژانسی فڕانس پـرێس له‌ رێگه‌ی‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان رایانگه‌یاندووه‌، (مه‌نگ هۆنگ‌ وه‌ی ) له‌ 29 ی مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ شاری لیۆنی فه‌ڕه‌نسای جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و چین ڕۆیشتووه‌ و ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت، له‌و ڕۆژه‌وه‌ هیچ هه‌واڵێكی نیـیه‌.

(مه‌نگ هۆنگ‌ وه‌ی ) یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی‌ چینیـیه‌ ببێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئینته‌رپـول و به‌ر له‌وه‌ی له‌ مانگی یازده‌ی ساڵی 2016 ئه‌م پـۆسته‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ بگرێته‌ده‌ست، جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی چین بووه‌ و ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ڵێن، به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پـۆلیسی نهێنی هه‌بووه‌.

ئینته‌رپـوڵ باره‌گاكه‌ی له‌ شاری لیۆنی فه‌ڕه‌نسایه‌ و ده‌زگاكانی پـۆلیس و ئاسایشی 192 وڵات په‌یوه‌ندیـیان پـێوه‌ی هه‌یه‌ وه‌ هه‌موو چوار ساڵ جارێك سه‌رۆكێكی نوێی بۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت. 

585 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر