Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ داوای له‌كوتله‌ سیاسیه‌كان كردووه‌ بۆ هه‌ر پۆستێكی‌ وه‌زاری‌ چوار كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن


په‌یام 

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق داوا له‌كوتله‌ سیاسیه‌كان ده‌كات بۆ هه‌ر پۆستێكی‌ وه‌زاری‌ چوار كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن.

په‌رله‌مانتارێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ چاكسازی‌ و گه‌شه‌ ڕایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراوی‌ عێراق داوای‌ له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌، بۆهه‌ر پۆستێكی‌ وه‌زاری‌ چوار كاندید دیاری بكه‌ن، تادواتر یه‌كێكیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ پسپۆڕی‌ لێهاتوویی‌ و بڕوانامه‌ دیاری‌ بكات، نه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ خاڵبه‌ندی‌ كه‌پێشتر بڕیاری‌ له‌سه‌ردرابوو.

عه‌لیه‌ ئیماره‌ په‌رله‌مانتاری‌ چاكسازی‌ و گه‌شه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ده‌شڵێت سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ داهاتووی‌ عێراق له‌كابینه‌كه‌یدا پشت به‌كه‌سانی‌ شاره‌زاو ته‌كنۆكرات ده‌به‌ستێت و هیچ كاندیدێكیش هه‌ڵنابژێرێت تاچاو به‌ڕابردوویدا نه‌خشێنێته‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق ڕاسپێردرا ناوبراو ماوه‌ی‌ مانگێكی‌ له‌به‌رده‌م دایه‌ بۆ ڕاگه‌یه‌ندنی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌.


402 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر