Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا


نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 85 دۆلار و چوار سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه‌ئه‌ش به‌رزترین ئاستییه‌تی كه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا تۆماریكردوه‌.

شاره‌زایان پێیان وایه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئاستی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا زیادیكردوه‌، به‌لاَم به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو بۆ ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكایه‌ بۆ سه‌ر ئێران، كه‌ بڕیاره‌ چواری تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگا له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپیك كرد، كاربكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ و رووسیا به‌دووریان زانی هیچ بڕێكی دیكه‌ی به‌رهه‌م بۆ بازاڕی نه‌وت زیادبكه‌ن.


334 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر