Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مساڵ زیاتر له‌ هه‌زارو 700 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌راستدا خنكاون


په‌یام

جنێف، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و دەزگای کۆچی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی‌ هاوبەشدا رایانگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ٣ی ئۆکتۆبەر، ٨٤ هەزار ٣٤٥ کۆچبەر و پەنابەر لە ڕێگەی‌ دەریاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، زیاتر لە ٣٨ هەزاریان چوونەتە ئیسپانیا.

ساڵی ڕابردوو لەو ماوەیەدا ژمارەی کۆچبەرانی گەیشتوو لەڕێگەی‌ دەریای ناوەڕاستەوە ١٣٩ هەزار ٦٧٧ کەس بوون، هاوکات ساڵی ٢٠١٦ش نزیکەی‌ ٣١٢ هەزار و ١٥٣ کەس بوو، واتە ڕێژەی تێپەڕبوونی‌ کۆچبەرانی نائاسایی بە دەریای ناوەڕاستدا ڕووی لە کەمی کردووە. هاوکات ژمارەی مردووان بە بەرزیی ماوەتەوە و هەزار و ٧٧٧ کۆچبەر خنکاون، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا دوو هەزار و ٧٤٩ کەس خنکاون و ساڵی ٢٠١٦ سێ هەزار و ٦٨٢ کەس خنکاون.

تەنها لە مانگی ئەیلولدا، ٩٤٧ کەس گەیشتوونەتە ئیتاڵیا کە لەدوای پێنج ساڵ، یەکەمجارە کەمتر لە هەزار کەس لە ئەیلولدا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، واتە لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی‌ زۆرتر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا. 

پڕۆژەی‌ کۆچبەرانی‌ بێسەروشوێنی سەر بە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە، لە نۆ مانگی ڕابردوودا، واتە لەسەرەتای ساڵ تاوەکو ٣ی ئۆکتۆبەر، هەزار و ٧٧٧ کەس یان خنکاون یان بێسەروشوێن بوون لە دەریای ناوەڕاستدا. 

پڕۆژەی‌ کۆچبەرانی‌ بێسەروشوێنی سەر بە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، زیاتر لە ٦٠%ی ئەو کۆچبەرانەی‌ لە جیهاندا مردوون لە دەریای ناوەڕاستدا بووە کە نوێترینیان نقومبوونی بەلەمێک بوو لە ١ی ئۆکتۆبەر لە نێوان مەغریب و ئیسپانیا کە بووە هۆی مردنی ١١ کەس و بێسەروشوێنبوونی ٢٣ کەسی‌ دیکە و ٢٦ کەسیش ڕزگاریان بوووە.

تیمی وڵاتانی ڕۆژئاوای بەلکانی ڕێکخری کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، تەنها لە مانگی ئەیلولدا، زیاتر لە چوار هەزار و ٣٥١ کۆچبەر نوێ تۆمارکراون کە ڕۆشتوونەتە وڵاتەکانی‌ ئەلبانیا و بۆستە و هەرسک و مۆنتینیگرۆ کە ٢٠ ئەوەندی زیاتر لەو گەشتووانەی‌ کە مانگی ئەیلولی ساڵی پار تۆمارکراوە.

لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تاوەکو ئەیلول، ٢١ هەزار و ٥٩ کۆچبەری نائاسایی تۆمارکراون کە چوونەتە ئەو وڵاتانە و زۆرینەیان خەڵکی عێراق و سوریا و پاکستان و ئێران و جەزائیر بوون.

356 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر