Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژنامه‌وانێكی به‌ناوبانگی‌ سعودی ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ له‌ توركیا بێسه‌روشوێنه‌


په‌یام

جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌وانی‌ دیاری‌ سعودی‌ كه‌ له‌ئه‌مریكا داده‌نیشێت و له‌ڕۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ ده‌گرێت، بۆ به‌سه‌ربردنی مانگی هه‌نگوینی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی سه‌ردانی ئیسته‌مبوڵی كردووه‌.

خاشقجی سێشممه‌ی‌ ڕابردوو چۆته‌ كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئیسته‌مبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵـگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیریه‌ نوێیه‌كه‌ی تۆماربكات، به‌ڵام تائێستا له‌ كونسوڵخانه‌كه‌ نه‌هاتۆته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌و چاره‌نووسی نادیاره‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ حكومه‌تی توركیا داوا له‌ سعودیه‌ ده‌كات جه‌مال خاشقجی ڕاده‌ست بكاته‌وه‌، هاوكات ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌مریكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر دۆخی خاشقجی‌ ده‌ربڕیوه‌و ڕۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆستیش وه‌ك ده‌ربڕینی‌ هاوسۆزی‌" شوێنی‌ نووسینی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خاشقجی‌ له‌ڕۆژنامه‌كه‌ به‌بۆشی‌ جێهێشتووه‌.

لایخۆیه‌وه‌ ده‌زگیرانی خاشقجی كه‌دوایین كه‌س بووه‌ ناوبراوی بینیوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، تابه‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ پێكه‌وه‌ ڕۆیشتوون و دوای ئه‌وه‌ی چۆته‌ ناوكونسوڵخانه‌كه‌ نه‌هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵخانه‌كه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت" خاشقجی هاتۆته‌ كونسوڵخانه‌كه‌و دواتر ڕۆیشتووه‌.


412 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر