Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی فەتح: نابێت هیچ پۆستێك لەحكومەتی نوێ به‌ عەبادی بدرێت

په‌یام

هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری رایگەیاند، رەخنەی سیاسی فراوان هەیە لەدژی رادەستكردنی هەر پۆستێكی وەزاری لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی ماوە بەسەرچووی عێراق.

عامر فایز، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگه‌یاند: لە چوارچێوەی مەرجەكانی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ هاتووە، نابێت هیچ كەسایەتییەكی پێشووی تاقیكراوەو شكستخواردوو لەكارەكانی هەڵبژێردرێتەوە، زۆربەی لایەنە سیاسییەكانیش پێیانوایە حەیدەر عەبادی لە ئەدای كارەكانی سەركەوتوو نەبووەو شكستیهێناوە، بۆیە لە حكومەتی نوێی عێراق هیچ پۆستێكی وەزاری پێنادرێت".

راشیگه‌یاند: رەخنەی سیاسی فراوان هەیە لەسەر كاندیدكردنی عەبادی یان پێدانی پۆستێكی وەزاری لە حكومەتە چاوەڕوانكراوەكەی عادل عەبدولمەهدی، بەو پێیەی یەكێكە لە تاقیكراوەكان و لە ئەدای كارە حكومییەكانی سەركەوتوو نەبووە.

دوێنێ 5ی 10 هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، ژمارەیەك پۆست خراونەتە بەردەم عەبادی لە كابینەی وەزاری نوێ، لەوانە پۆستی وەزارەتی دەرەوە لە حكومەتی نوێ بەو پێیەی پەیوەندی نێودەوڵەتی باشی هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا عەبادی وەڵامی ئەو پێشنیازانەی نەداوەتەوە و هێشتا تاوتوێیان دەكات.

508 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر