Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان.. گیانله‌ده‌ستدانی‌ 90 كه‌س به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌راز

په‌یام

له‌ شاری مومبای وڵاتی هیندستان له‌ میانی 10 مانگی رابردوودا به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌راز 90 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ وه‌ته‌ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه‌ تاكو ئێستا 90 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی (ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن)  كه‌ به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز ناسراوه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 30 كه‌سیش خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه‌ به‌ گومانی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان رایگه‌یاندو,ه‌ رێژه‌كه‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو له‌ سه‌دا 10 زیادی كردووه‌ هاوكات هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌شی له‌باره‌ی بایه‌خدان به‌ پاكوخاوێنی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.


296 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر