Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در: پێویسته‌ ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی به‌رگریی‌و ناوخۆ دیاریبكات

په‌یام

سه‌در ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ دانانی وه‌زیرانی به‌رگریی و ناوخۆ و، پۆسته‌ زۆر هه‌ستیاره‌كانیش، ته‌نها به‌ ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران بێت.


موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆی نوسیوویه‌تی، ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌موو پۆسته‌ ئه‌منییه‌ هه‌ستیاره‌كان و، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگرییش له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدابێت.

سه‌در، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌وان كه‌ بڕیاریانداوه‌، به‌ربژێریان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان نابێت، بۆ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ بیكه‌نه‌ دیاری بۆ پشكپشكێنه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌ڵكو ئامانجیان ئه‌وه‌ بووه‌، سه‌رۆكوه‌زیران خۆی به‌ربژێره‌كان له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كان و ته‌كنۆكرات دیاریبكات.

ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه‌، سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی كه‌ له‌ خوار وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ن، ده‌بێت به‌پێی یاسا و ده‌ستور كه‌سانی پسپۆڕ و ته‌كنۆكراتیان بۆ دیاریبكرێت و، له‌ حزبایه‌تی دووربن.

له‌كۆتایدا ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ندێك پۆستی زۆر هه‌ستیار هه‌ن، فاكته‌ری ئه‌نجامدانی چاكسازین، پێویسته‌ سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م فاكته‌رانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌.

303 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر