Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆیتەرز: جه‌مال خاشقچی لەنێو کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژراوە

په‌یام

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاویکردووەتەوە: جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعودی لەنێو کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کوژراوە.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ راشیگه‌یاندووه‌: جەمال خاشقچی، لەنێو کۆنسوڵخانەی سعودیە لە تورکیا کوژراوه‌ و دوای کوشتنیشی تەرمەکەی براوه‌ته‌ دەرەوەی کۆنسوڵخانە. بەڵام به‌رپرسانی سعودیه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ له‌دوای سه‌ردانی بۆ كونسوڵخانه‌كه‌یان چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ كونسوڵخانه‌كه‌یان نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسێکی سعودییەو بەھۆی رەخنەکانییەوە لە دەسەڵاتدارانی سعودیە رووبەرووی ھەرەشە بووەتەوە و نزیکەی ساڵێکە سعودیەی بە جێھیشتوە و لە ئه‌مریكا دەژی. 

خاشقچی لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکا رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەگرت، بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی لەگەڵ هاوسەرە نوێیەکەی سەردانی ئیستەنبوڵیان کردووە.

خاشقچی چووەتە کونسوڵخانەی سعودیە بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی هاوسەرگیرییە نوێیەکەی تۆماربکات و بگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا، بەڵام لەنێو کونسوڵخانەكه‌ نەهاتووەتەوە دەرەوەو ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ بێسه‌روشوێنه‌.

867 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2018

بابەتی زیاتر