Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی زیادكردنی كاتی دەوام، فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی مانیانگرت

په‌یام

به‌هۆی زیادكردنی كاتی دەوام، فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی مانیانگرت و ده‌ڵێن "حكومەتی هه‌رێم دەبێت كاتێك بریاری زیادكردنی كاتی دەوام دەربكات كە خۆی بتوانێت لەكاتی خۆیدا موچە دابەشبكات و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیش له‌ مووچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت نه‌كات".

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە 7 ی 10 ی 2018 ، ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی لە دژی زیادكردنی كاتی دەوامیان گردبونەوەیەكیان رێكخست، ئاماژەبەوەش دەكەن بەشێك لەفەرمانبەران لە شوێنی دورەوە دێن بۆ دەوام‌ و دەبێت پارەیەكی زۆر بدەن بە كرێی ئۆتومبێل.

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: پێشتر وه‌ك فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە هەفتەیەكدا 3 رۆژ دەوامیان تا كاتژمێر 12 ی نیوەرۆ كردووە، بەڵام لەئێستادا ده‌یانه‌وێت لە هەفتەیەكدا 4 رۆژ دەوام بكەین تا كاتژمێر 1:30 خوله‌ك ی دوانیوەرۆ، هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستادا ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌و له‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌شیان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا مووچه‌ی ته‌واویان له‌كاتی خۆیدا پێده‌درێت یاخود وه‌ك پێشتر ده‌وامه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

787 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2018

بابەتی زیاتر