Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی‌ كۆریای باكوور كۆبوونه‌وه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ پیۆنگیانگ پایته‌ختی كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوونی‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌  كۆبووه‌وه‌.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "له‌ پیۆنگیانگ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوونی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور كۆبووه‌ته‌وه‌ و، له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی لووتكه‌ی سه‌نگاپووره‌وه‌ گفتوگۆیان ئه‌نجام داوه‌".

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور باش بووه‌ و پێشكه‌وتنی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دواتریش سه‌ردانی سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووری كرد.

دوێنێ مایك پۆمپیۆ له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن له‌ لایه‌ن شینزۆ ئابێ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازیی لێكرا. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، پۆمپیۆ و ئابێ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی كۆریای باكوور ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت، سزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام بێت.

مانگی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: به‌مزووانه‌ لووتكه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ 12ی حوزه‌یرانی ڕابردوو تره‌مپ و كیم له‌ سه‌نگاپووره‌ كۆبوونه‌وه‌ و، ڕێككه‌وتنێكیان سه‌باره‌ت به‌ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ كۆریای باكوور واژوو كرد.

318 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2018

بابەتی زیاتر